‌كاردانه‌وه‌ی‌ كومان دوای‌ له‌ ده‌ستدانی‌ دوو لێدانی‌ سزا

وێستگە سپۆرت-

ڕۆناڵد كومانی‌ هۆڵندی‌ و ڕاهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌ڵێت له‌ ده‌ستدانی‌ دوو لێدانی‌ سزا له‌ یه‌ك یاریدا قبوڵكراو نییه‌.

شه‌وی‌ ڕابردوو له‌ قۆناغی‌ 32ی‌ جامی‌ شای ئیسپانیا به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ كۆرنێلای‌ برده‌وه‌ و  له‌ یارییه‌كه‌شدا پیانیچ ودیمبیلی‌ دوو لێدانی‌ سزایان له‌ ده‌ست دا.

له‌ پاش یارییه‌كه‌ و له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا كومان ده‌ڵێت: به‌ ڕاستی‌ جیبَگه‌ی‌ قبوڵ نییه‌ له‌ ژێر فشاری‌ هانده‌ران نه‌بیت و دوو لێدانی‌ سزا له‌ ده‌ست بده‌یت . له‌ ده‌ستدانی‌ یه‌ك لێدانی‌ سزا له‌ یارییه‌كدا ئاساییه‌ ، به‌لاَم دوو لێدانی‌ سزا جێگه‌ی‌ قبوڵ نییه‌.

له‌ كۆتایشدا كومان ستایشی‌ ئاستی‌ یانه‌ی‌ كۆرنێلا وگۆڵچی‌ ئه‌و یانه‌یه‌ی‌ كرد .


PM:02:01:22/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 676 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری