ئاگادارن نیمار له پێناو پاریس سانجێرمان چی ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
نیمار داسێلڤای به‌ڕازیلی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئاماده‌یه له پێناو یانه‌كه‌یدا موچه‌كه‌ی كه‌مبكاته‌وه .
له میانه‌ی لێدوانێكیدا نیمار ده‌ڵێت له ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا بووم هه‌ستم ده‌كرد كه ده‌توانم سه‌ركرده بم و هه‌موو كوالێتییه‌كی سه‌ركرده‌شم هه‌بوو.
نیمار ده‌شڵێت له ماوه‌ی ڕابردوودا كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی جیاوازم هه‌بووه و هه‌م له یانه‌ی پاریس سانجێرمان و هه‌م له هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل.
له كۆتایشدا نیمار وتی بێگومان سه‌ركرده ده‌بێت هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی بكات وئاماده‌م له‌م دۆخه ئابورییه خراپه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه دروست بووه موچه‌كه‌م كه‌مبكه‌مه‌وه له پێناو یانه‌كه.
AM:11:54:03/12/2020
ئه‌م بابه‌ته 3132
جار خوێنراوه‌ته‌وه