كاردانه‌وه‌ی نیمار پاش بردنه‌وه‌یان له مانچسته‌ر یونایتد
وێستگە سپۆرت-
نیمار داسێلڤای به‌ڕازیلی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌ڵێت بۆ ئه‌وه نه‌هاتومه‌ته‌ه یانه پاریسییه‌كه تا ئه‌وه‌ی له خولی ئه‌وروپی یاری بكه‌م و ده‌ستبه‌رداری خه‌ونی بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنسلیگ نابم .
له دوای یارییه‌كه و له لێدوانێكیدا نیمار وتی: هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری خه‌ونی بردنه‌وه‌ی خلوی یانه پاڵه‌وانه‌كان نابم له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان و هه‌ركیز بیرشم له‌وه‌نه‌كردۆته‌وه كه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و خوله بم و له خولی ئه‌وروپی یاری بكه‌م.
له‌سه‌ر یارییه‌كه‌ش نیمار وتی: یارییه‌كی قورس وزه‌حمه‌ت بوو به نیسبه‌ت ئێمه‌وه له ڕووی هونه‌ری و جه‌سته‌ییه‌وه ، به‌ڵام توانیمان سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ تۆمار بكه‌ین.
AM:10:56:03/12/2020
ئه‌م بابه‌ته 3288
جار خوێنراوه‌ته‌وه