ڤیدیۆ.. ڕیاڵ مه‌درید دۆڕا
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له نێو یاریگای خۆی توشی شكستێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو هات وبه دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك به دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس دۆڕا.
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی11ی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له یاریگای خۆی میوانداری دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێسی كرد، یارییه‌كه به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له سودی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس كۆتاییهات .
دوو گۆڵه‌كه‌ی ئالاڤێس لوكاس پیرێز به لێدانی سزا وسامارتین ماتۆ له خوله‌كه‌كانی پێنج و 49 تۆماریان كرد و تاكه گۆڵه‌كه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدش كاسمیرۆ له خوله‌كی 86 تۆماری كرد.
به‌و ئه‌نجامه خاڵه‌كانی ڕیاڵ مه‌درید له 17 خاڵدا مایه‌وه وبه كاتی له پله‌ی چواره‌مدایه ویانه‌ی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێسیش به 13 خاڵ وبه كاتی له پله‌ی نۆیه‌مدایه.
AM:01:10:29/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 1084
جار خوێنراوه‌ته‌وه