ڤیدیۆ.. یۆڤانتۆس به بێ ڕۆناڵدۆ نه‌یبرده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی یۆڤانتۆس به بێ بوونی ڕۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی بینڤینتۆ به گۆڵێك یه‌كسان بوو.
له یارییه‌كانی نۆیه‌می خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا یانه‌ی یۆڤانتۆس بووه میوانی بینڤیتنۆ ، یارییه‌كه به گۆڵێك بۆ هه‌ر لایه‌كیان كۆتاییهات
گۆڵه‌كه‌ی یۆڤانتۆس مۆراتا له خوله‌كی 21 تۆماری كرد و تاكه گۆڵه‌كه‌ی بینڤینتۆش گایتانۆ لیتیزیا له‌خوله‌كی 45 تۆماری كرد.
به‌و ئه‌نجامه خاڵه‌كانی یۆڤانتۆس بووه 17 خاڵ وبه كاتی له پله‌ی چواره‌مدایه وبینڤینتۆش به 10 خاڵ وبه كاتی له پله‌ی 11 هه‌مدایه.
PM:10:49:28/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 1044
جار خوێنراوه‌ته‌وه