‌ڕیاڵ مەدرید جێگرەوەی مباپێ دیاری كردووە

وێستگە سپۆرت-

یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ئەگەری شكستهێنان لە گواستنەوەی كیلیان مباپێی ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان ئیرلینگ هالاندی نەرویجی وئەستێرە وهێرشبەری بوروسبادۆرتمۆند دەگوازێتەوە یانەكەی.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی ئاماژەی بەوەكردووە كە لە ئەگەری شكستهێنان لە گواستنەوەی مباپێ یانەی شاهانە هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئیرلینگ هالاندی نەرویجی وئەستێرەی یانەی بوروسیادۆرتمۆند دەدات.

هالاند لەگەڵ بوروسیادۆرتمۆند ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات ولە ماوەی ڕابردووشدا یانەكەی ڕایگەیاند كە نایانەوێت دەستبەرداری بن  و هاوكات ماوەیەكی زۆرە  یانەی شاهانە هەوڵی مباپێ دەدات بەڵام یانە پاریسییەكە ڕەتیدەكاتەوە دەستبەرداری بێت.


PM:04:31:28/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 3916 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌