پاریس سانجێرمان كارێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو به‌رانبه‌ر نیمار ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی پاریس سانجێرمان له پێناو مانه‌وه‌ی مباپێ وته‌رخانكردنی موچه‌یه‌كی زۆر بۆی ئاماده‌یه ده‌ستبه‌رداری تواناكانی نیمار داسێلڤا بێت.
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌ی لیكبی فه‌ڕه‌نسی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه له ناو یانه پاریسییه‌كه‌دا بۆچونێك هه‌یه مباپێ ده‌خاته پێش نیماره‌وه به جۆرێك یانه‌كه به‌هۆی قه‌یرانه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ناتوانێت گرێبه‌ستی هه‌ردوو ئه‌ستێره‌كه‌ی به موچه‌یه‌كی زۆر نوێ بكاته‌وه .
لیكیب ده‌ڵێت یانه‌كه بڕیاریداوه ئه‌گه‌ر فرۆشتنی نیمار قازانجی بۆ مانه‌وه‌ی مباپێ هه‌بێت له یانه‌كه ئه‌وا ئاماده‌ن ده‌ستبه‌رداری ئه‌و ئه‌ستێره به‌ڕازیلیه ببن
PM:03:30:22/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 3660
جار خوێنراوه‌ته‌وه