‌بەرشەلۆنە سەرەڕای شكستی كلاسیكۆ گورزێكی زۆر كوشندەی بەركەوت

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنە سەرەڕای شكستی لە یاری كلاسیكۆ بەرامبەر یانەی ڕیاڵ مەدرید گورزێكی كوشندەی بەركەوت  و تواناكانی كۆتینۆی بەڕازیلی وئەستێرەی یانەكەی لەدەستدا.

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئاشكرای كردووە كە  فلیپ كۆتینۆی بەرازیلی لە رانی چەپیدا دووچاری پێكان هاتووە.

 
لە بەیاننامەكەدا یانە كەتەلۆنییەكە ئاماژەی بە ماوەی دووركەوتنەوەكەی نەكردووە بەڵام  رۆژنامەی ئاس  نوسیویەتی پێكانەكەی كۆتینۆ پێویستی لانی كەم بە سێ هەفتە پشوو وەرگرتن دەبێت تا جارێكی دیكە بتوانێت بگەرێتەوە بۆ یاریگاكان و یارمەتیدانی یانەكەی ، كە بەوەش فلیپ بۆ چەند یاریەك ناتوانێت ئامادەیی هەبێت كە گرنگترینیان بەرانبەر یۆڤانتۆس دەبێت لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا كە بریارە 4 شەممەی داهاتوو لە تۆرینۆ بەرێوەبچێت.


PM:11:05:25/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 5628 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌