‌فەرمی.. پێش یارییەكەی بەلەدوەلید گورزێكی كوشندە بەر ڕیاڵ مەدرید كەوت

وێستگە سپۆرت-

یانەی ڕیاڵ مەدرید گورزێكی كوشندەی بەركەوت و بۆ ماوەی یەك مانگ تواناكانی هازاردی لەدەستدا .

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاماژەی بەوەكردووە كە هازارد لە ماسولەكەكانی قاچی ڕاستیدا دووچاری پێكان هاتۆتەوە كە تازە لە پێكانەكەی پیچشووی چاكبوەوەو بڕیار بوو لە یارییەكەی ئەمشەو بەرامبەر بەلەدوەلید یاری بكات.

لە بەیاننامەكەدا یانەی شاهانە باسی ماوەی دووركەوتنەوەی یاریزانەكەی نەكردووە لە یاریگاكان بەڵام بە پێی سەرچاوەكان ئەو یاریزانە لانی كەم سێ بۆ چوار هەفتە بەهۆی ئەو پێكانەوە لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە .


PM:04:40:30/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 3056 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌