چاوەڕواننەكراو.. مێسی داوای لێبوردنی كرد
وێستگە سپۆرت-
لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە داوای لێبوردن لە هاندەرانی یانەكەی دەكات .
لە نوێترین لێدوانیدا مێسی دەڵێت: ئەو كاتەی داوای ڕۆشتنم لە یانەكەم كرد هەندێك هەڵەم كرد و داوای لێبوردن لە هەر هاندەرێكی یانەكە دەكەم كە بێزارم كردبێت .
لە درێژەی قسەكانیدا مێسی دەڵێت: بێگومان دام بە هەڵەكانمدا دەنێم بەڵام دڵنیابن ئەوەی كردوومە تەنها لە پێناو ئەوەبووە بەرشەلۆنە باشتر بێت.
مێسی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە پێیوایە بێدەنگ بووایە باشتر دەبوو و گوتی "دەبووایە رێگە بدەم بارودۆخەکە وەک چەندینجاری پێشوو تێپەڕێت، بەڵام بەمدواییە هەندێک شت ئازاریان دام و بەو شێوازە گوزارشتم لە دۆخەکە کرد".
لە كۆتایشدا مێسی ئاماژەی بەوەكرد كە هەركەسێك ئەو بناسێت دەزانێت كە جگە لە بردنەوە و سەركەوتن هیچی تری ناوێت و بەردەوامیش لە نێو یاریگا بۆ ئەو ئامانجە دەجەنگم .
PM:12:47:30/09/2020
ئهم بابهته 1252
جار خوێنراوهتهوه