‌ڕیاڵ مەدرید بە ڕێگەیەكی جیاواز ئەستێرەیەكی گرنگ دەگوازێتەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت بە ڕێگەیەكی تایبەت فابیان ڕۆیزی ئیسپانی وئەستێرەی یانەی ناپۆلی پەلكێشی ڕیزەكانی بكات و لە گواستنەوەیدا جەیمس ڕۆدریگێزی كۆڵمبی بەكاربهێنێت .

فابیان ڕۆیز ناوی بە ڕۆشتن لە یانەكەی بەستراوەتەوە لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا و یانەی ڕیاڵ مەدریدیش ئارەزوویەكی زۆری بۆ گواستنەوەی هەیە .

پێگەی دیفینسا سێنتراڵی ئیسپانی ئاشكرای كردووە  كە یانەی ڕیاڵ مەردید ئامادەی نیشانداوە جەیمس ڕۆدریگێز بخاتە نێو گرێبەیتی گواستنەوەی فابیان ڕۆیز .

ئەو پێگەیە ئاماژە بەوەش دەكات كە بەرپرسانی یانە ئیتاڵییەكە ئارەزوویەكی زۆری بۆ گواستنەوەی جەیمس هەیە و ئەمەش ڕێگەكە زیاتر بۆ ڕیاڵ مەدرید خۆش دەكات بۆ گواستنەوەی فابیان ڕۆیز .

لە ئێستادا نرخی جەیمس بە 40 ملیۆن یۆرۆ مەزەندە دەكرێت ، یانەی ناپۆلبیش ئامادە نییە بە كەمتر لە 60 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ڕۆیز بێت.


PM:10:00:02/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 12748 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌