‌ڤیدیۆ.. بایرن میونخ لە بوروسیادۆرتمۆندی بردەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی بایرن میونخ یاری كلاسیكۆی لە بروسیادۆرتمۆند بردەوەو سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا .

لە یارییەكانی هەفتەی 28ی خولی یانەكانی ئەڵمانیا ولە كلاسیكۆی ئەو خولەدا یانەی بروسیادۆرتمۆند لە یاریگای سیگناڵ ئیدیوناپارك میوانداری یانەی بایرن میونخی كرد  لە خولەكی 43 جواشوا كیمیچ گۆڵێكی بۆ بایرن میونخی میوان تۆماركرد و تایمی یەكەم بەو تاكە گۆڵە كۆتاییهات .

تایمی دووەمیش هیچ گۆڕانكارییەك لە یارییەكە ڕووینەدا و هەر بەو تاكە گۆڵە لە بەرژەوەندی كوڕانی هانزی فلیك كۆتاییهات .

بەو ئەنجامە خاڵەكانی بایرن میونخ بووە 64 خاڵ ولە پلەی یەكەمدایەو دۆرتمۆندیش بە 57 خاڵ لە پلەی دووەمدایە . 


PM:09:38:26/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 3020 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌