‌فەرمى.. كاتى دەستپێكردنەوەى خولى ئیسپانى ئاشكرا كرا

وێستگە سپۆرت-

بە شێوەیەكى فەرمى یارییەكانى ئەم وەرزەى خولى ئیسپانى لە هەشتى مانگى شەش دەستپێدەكاتەوە .

بە هۆى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى كۆرۆناوە خولى ئیسپانى لە مانگى سێیەوە ڕاگیراوە و هیچ چالاكییەكیش لەو وڵاتە بەڕێوەنەچووە .

پێدرۆ سانچێزى سەرۆك وەزیرانى ئیسپانیا لە میانەى لێدوانێكیدا ئاماژەى بەوەكردوو كە چالاكییە وەرزشییەكانى وڵاتى ئیسپانیا لە هەشتى مانگى شەش دەستپێدەكاتەوە .

پیدرۆ ئاماژەى بەوەشكردووە كە یارییەكانى خولى ئیسپانى لە ژێر ڕێنمایی تەندروستى وبێ هاندەر ئەنجام دەدرێت .

جێگەى ئاماژەیە بەرشەلۆنە بە 58 خاڵ پلەى یەكەمى گرتووە و ڕیاڵ مەدریدیش 56 خاڵى هەیە ولە پلەى دووەمدایە .
 


PM:09:07:23/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 3868 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری