ئەگەرى هەیە زیدان دوو ئەستێرەى گرنگى بەڕێ بكات لەم هاوینەدا
وێستگە سپۆرت-
ئەگەر هەیە لەم هاوینەدا یانەى ڕیاڵ مەدرید دەستبەردارى هەریەكە لە لوكا مۆدریج ومارسیلۆى بەڕازیلى بێت .
یانەى ڕیاڵ مەدرید لە ئێستادا خاوەنى 38 یاریزانە بەو یاریزانانەى كە بە خواستن یارى بۆ یانەى تر دەكەن و كۆتایی ئەم وەرزە دەگەڕێنەوە .
لەو بارەیەوە ڕۆژنامەى مۆندۆ دیپۆرتیڤۆى كەتەلۆنى ئاشكراى دەكات كە بۆ وەرزى داهاتوو زیدانى ڕاهێنەرى ڕیاڵ مەدرید پشت بە چەند یاریزانێكى تیپەكەى نابەستێت لەوانە هەریەكە لە جەیمس ڕۆدریگێز و گاریس بێڵ .
هاوكات ڕۆژنامەكە ئاماژە بەوەش دەكات كە ئەگەرى هەیە زیدان لەم هاوینەدا دەستبەردارى هەریەكە لە مارسیلۆ ومۆدریجیش بێت بەو پێیەى تەمەنیان هەڵكشاوە و بە ئەگەرێكى زۆر لە پلانەكانیدا نابێت بۆ وەرزى داهاتوو .
بە نیسبەت مۆدریجەوە ڕۆژنامەكە دەڵێت ئەگەرى هەیە وێستگەى داهاتووى خولى ئەمریكى ویانەكەى بێكهام بێت كە ئینتەرمیامییە ، سەبارەت بە مارسیلۆش یانەى یۆڤانتۆس هەوڵى گواستەوەى دەدات .
PM:01:18:23/05/2020
ئهم بابهته 13188
جار خوێنراوهتهوه