ئاگادارن كیكی سیتین لەسەر خۆى و مێسى چى دەڵێت
وێستگە سپۆرت-
كیكی سیتینى ڕاهێنەرى بەرشەلۆنە دەڵێت من و مێسى لە تواناماندا هەیە خولى یانە پاڵەوانەكان بۆ بەرشەلۆنە ببەینەوەو خۆشحاڵیش دەبم ئەگەر كار لەگەڵ نیمار بكەم .
لە میانەى لێدوانێكیدا بۆ پێگەى بى ئین سپۆرتى قەتەرى كیكی سیتین دەڵێت : ئەگەر باس لە مێسى بكەین كاتێكى زۆرى دەوێت ، بەڵام هەردوومان تواناى بردنەوەى نازناوى خولى یانە پاڵەوانەكانمان بۆ بەرشەلۆنە هەیە .
لە درێژەى لێدوانێكیدا كیكی سیتین دەڵێت : ڕازیم بەو تیمەى كە لە بەردەستم دایە وبێگومان تواناى بردنەوەى نازناوەكانیان هەیە .
لە بەشێكى دیكەى قسەكانیدا كیكی سیتین دەڵێت ڕاهێنەرایەتى یانە كەتەلۆنییەكە شانازییەكى گەورەیە .
لە كۆتایشدا لەسەر ئارەزووى هاتنى گەڕانەوەى نیمار بۆ بەرشەلۆنە سیتین وتى: بەڵێ بێگومان ئارەزووى هاتنى دەكەم و بێگومان یاریزانێكى نمونییە.
AM:11:59:23/05/2020
ئهم بابهته 2496
جار خوێنراوهتهوه