‌ڕیاڵ مەدرید دەچێتە كێبڕكێی هێرشبەرێكى چاوەڕواننەكراو

وێستگە سپۆرت-

یانەى ڕیاڵ مەدرید ڕكابەرى یانەى ئینتەرمیلان دەكات بۆ گواستنەوەى سێرجیۆ ئەگوێرۆى ئەرجەنتینى و هێرشبەرى یانەى مانچستەرستى و بۆ ئەم مەبەستەش پەیوەندی بە بریكارەكەیەوە دەكات .

ئەگوێرۆ نزیكە لەوەى كە 10یەم وەرزى لە یانەى مانچستەرسیتى بەسەر ببات پاش ئەوەى لە هاوینى 2011 لە یانەى ئەتلەتیكۆ مەدریدەوە ڕویكردە ئەو یانەیە .

پێگەى سپۆرتس مۆڵى بەڕیتانى ئاماژەى بەوەكردووە كە یانەى شاهانە پەیوەندى بە بریكارەكەى ئەگوێرەوە  دەكات تا ئەوەى بزانێت لە گواستنەوەكانى هاوینەدا ئامادەیی تێدایە یانە ئینگلیزییەكە جێبهێڵێت.

پێگەكە دەڵێت ڕیاڵ مەدرید دەبێت لە گواستنەوەى ئەگوێرۆ ركابەرى ئینتەرمیلان بكات چونكە ئەو یانەیەش ئارەزوویەكى زۆرى بۆ گواستنەوەى هەیە . 

گرێبەستى ئەگویرۆ لەگەڵ مانچستەرسیتى لە هاوینى 2021كۆتایی دێت و لە ماوەى ڕابردووشدا ڕەتیكردۆتەوە یانەكەى جێبهێڵێت .
 


AM:11:47:23/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 17856 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌