فەرمى.. بایرن میونخ بڕیارى كۆتایی لەسەر كۆتینۆ دا
وێستگە سپۆرت-
بەشێوەیەكى فەرمى یانەى بایرن میونخى ئەڵمانى داهاتووى فلیپ كۆتینۆى بەڕازیلى وئەستێرەى یانەى بەرشەلۆنەى یەكلایی كردەوە كە لە ئێستادا بە خواستن یارى بۆ یانە باڤارییە كە دەكات .
لە میانەى لێدوانێكیدا بۆ گۆڤارى دیر شبیگڵى ئەڵمانى كارل هاینز ڕۆمەنیگەى بەڕێوەبەرى جێبەجێكارى بایرن میونخ دەڵێت: ئەمڕۆ كاتى ئەو خاڵە كۆتاییهاتووە كە بەرامبەر 120 ملیۆن یۆرۆ و بە یەكجارى تواناكانى كۆتینۆ بە دەستبهێنین.
ڕۆمەنیگە دەشڵێت: كاتەكە كۆتاییهات ونەمان كڕى .
كۆتینۆ لەگەڵ بایرن میونخ 32 یارى ئەنجامدا لە تەواوى پاڵەوانێتییەكان و نۆ گۆَڵى تۆماركردوو وهەشت گۆڵیشى بۆ هاوڕێكانى دروست كرد.
بەم پێیەش لەم هاوینەدا ئەو ئەستێرە بەڕازیلیە دەگەڕێتەوە بەرشەلۆنە .
AM:10:45:23/05/2020
ئهم بابهته 11264
جار خوێنراوهتهوه