ڕیاڵ مەدرید لە نێوان مباپێ و مانێ خۆی یەكلایی كردەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەی ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینە لەسەر داوای زیدان لە جیاتی مباپێ هەوڵی گواستنەوەی سادیۆ مانی سەنیگالی وئەستێرەی یانەی لیڤەرپوڵ دەدات .
لەو بارەیەوە ڕاگەیاندنەكانی بەڕیتانیا ئاماژە بەوە دەكەن كە زیدان داوای لە بەرپرسانی یانەكەی كردووە لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا هەوڵی گواستنەوەی سادیۆ مانی بدەن لە جیاتی مباپێی ئەستێرەی پاریس سانجێرمان ، لەبەرئەوەی بەرپرسانی یانە پاریسییەكە تا ئێستا ئامادە نین لەگەڵ یانەی شاهانە لەو بارەیەوە گفتووگۆ بكەن .
ئەو سەرچاوانە باس لەوەش دەكەن كە ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت لەم هاوینە گرێبەستێكی گرانبەها پێشكەشی مانی و لیڤەرپوڵ بكات كە توانای ڕەتكردنەوەی نەبێت و هاوینی 2021یش بە گرێبەستێكی دیكە مباپێش بگوازێتەوە ڕیزەكانی.
PM:11:03:21/05/2020
ئهم بابهته 14000
جار خوێنراوهتهوه