‌ڤیدیۆ.. بایرن میونخ لە یۆنیۆن بەرلینی بردەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی بایرن میونخ پێشەنگی ڕیزبەندی لە دۆرتمۆند وەرگرتەوەو بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی یۆنیۆن بەرلینی بردەوە.

لە یارییەكانی هەفتەی 26ی خولی یانەكانی ئەڵمانیا یانەی بایرن میونخ  بووە میوانی یانەی یۆنیۆن بەرلین .

لە تایمی یەكەمدا و خولەكی 40  رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی بە لێدانی سزا گۆڵی یەكەمی بۆ بایرن میونخ تۆماركرد و تایمی یەكەم بەو ئەنجامە تەواو بوو .
لە تایمی دووەمدا ولەخولەكی 80 بینیامین پاڤارد گۆڵی دووەمی بۆ  یانە باڤارییەكە زیادكرد و یارییەكە  هەر بەو ئەنجامە لە سودی بایرن  كۆتاییهات .

بەو بردنەوەیە خاڵەكانی بایرن میونخ بووە 58 خاڵ ولە پلەی یەكەمدایە بە جیاوازی چوار خاڵ لە پێش دۆرتمۆندی دووەمەوە .                                                                                                            


PM:09:53:17/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 2960 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌