ڤیدیۆ.. بوروسیادۆرتمۆند بە ئەنجامێكى گەورە لە شاڵكەى بردەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەى بورسیادۆرتمۆند یەكەم یارى دواى سەردەمى كۆرۆناى بە بردنەوەیەكى گەورە تەواو كرد وبە چوار گۆڵى بێ وەڵام لە شاڵكەى بردەوە .
لە یارییەكانى هەفتەى 26ى خولى یانەكانى ئەڵمانیا یانەى بوروسیادۆرتمۆند لە یاریگاى سیگناڵ ئیدیوناپارك میواندارى شاڵكەى كرد .
لە خولەكى 29 هالاند گۆڵى یەكەمى بۆ دۆرتمۆند تۆماركرد و لە خولەكى 45 رەفائیل گیریرۆ گۆڵى دووەمى بۆ یانەكەى زیادكرد و تایمى یەكەم بەو ئەنجامە كۆتاییهات .
لەگەڵ دەسپێكى تایمى دووەمدا ولەخولەكى 48 تۆرگان هازارد گۆڵى سێیەمى تۆماركردو و لە خولەكى 63 شدا گیریرۆ گۆڵى دووەمى خۆى وچوارەمى بۆ دۆرتمۆند تۆماركرد .
بەو بردنەوەیە خاڵەكانى دۆرتمۆند بووە 54 خاڵ و لە پلەى دووەمدایە .
PM:06:43:16/05/2020
ئهم بابهته 3864
جار خوێنراوهتهوه