‌ڤیدیۆ.. لاى كاسیاس ئەمە باشترینە

وێستگە سپۆرت-

ئیكەر كاسیاس باشترین تۆپ گێڕانەوەى لە ژیانى وەرزشی خۆی دا ئاشكرا دەكات 

لە  پێگەى فەرمى خۆى لە تۆڕى كۆمەڵایەتى تویتەر ولە میانەى پرسیارى یەكێك لە هاندەرانیدا كە باشترین گێڕانەوەى تۆ پ كام بووە لە ژیانتدا ، لە وەڵامدا كاسیاس دەڵێت : باشترین تۆپ گێڕانەوەم تۆپەكەى ئاریان ڕۆبن بوو لە یارى كۆتایی مۆندیالى 2010 كاتێك تەنها ڕۆبن  ومن ماینەوەو توانیم سەركەوم بەسەریدا.

جێگەى ئاماژەیە مۆندیالى 2010 هەڵبژاردەى ئیسپانیا بە گۆڵێكى ئینێستا شكستى بە هۆڵندا هێنا وبووە پاڵەوان .
 


PM:11:34:08/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 10016 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌