ئەستێرەیەكى لیڤەرپوڵ بەڵێنى بە زیدان داوە كە لە یەك خۆدا ڕووبكاتە ریاڵ مەدرید
وێستگە سپۆرت-
سادیۆ مانى سەنیگالى وئەستێرەى یانەى لیڤەرپوڵ بەڵێنى بە زیدان داوە كە لە دۆخێكدا رووبكاتە یانەى شاهانە .
لە ماوەى رابردوو زۆرێك لە رۆژنامەكان ئارەزووى زیدانیان بۆ گواستنەوەى سادیۆ مانى سەنیگالى نیشانداوە بۆ یانەكەى .
رۆژنامەى دیفنسا سێنتراڵى ئیسپانى جەختدەكاتەوە كە سادیۆ مانى بەڵێنى بە زیدانى ڕاهێنەرى یانەى ریاڵ مەدرید داوە ئەگەر لە گواستنەوەكانى هاوینەدا بڕیاریدا لیڤەرپوڵ جێبهێڵێت ئەوا یەكەم یانە كە بیەوێت ڕووى تێبكات یانەى شاهانەیە.
مانى ئاستێكى بەرز لەگەڵ لیڤەرپوڵ پێشكەش دەكات و لە وەرزى ئەمساڵ لەسەرجەم پاڵەوانێتییەكان 38 یارى ئەنجامداوە و18 گۆڵى تۆماركردووە و12 گۆڵیشى بۆ هاوڕێكانى دروست كردووە .
PM:11:37:26/03/2020
ئهم بابهته 18852
جار خوێنراوهتهوه