‌چاوەڕواننەكراو.. بەرشەلۆنە رەزامەندى بۆ داواكەى ئینتەرمیلان دەربڕیوە

وێستگە سپۆرت-

یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى ڕەزامەندى نیشانداوە گریزمانى فەڕەنسى وئەستێرەى یانەكەى بداتە یانەى ئینتەرمیلان لە بەرامبەر گواستنەوەى لاوتارۆ مارتینێزى هێرشبەرى ئەو یانە ئیتاڵییە . 

لە ماوەى رابردوودا یانەى ئینتەرمیلان ئاشكراى كرد بوو كە بە مەرجى پێدانى گریزمان دەستبەردارى تواناكانى لاوتارۆ مارتینێز دەبن بۆ بەرشەلۆنە . 

لەو بارەیەوە پێگەى كاڵچیۆ میركاتۆ ئاماژەى بەوە كردووە كە یانەى بەرشەلۆنە بە زارەكى رەزامەندى لەسەر پێدانى گریزمان نیشانداوە بە ئینتەرمیلان لە بەرامبەر گواستنەوەى لاوتارۆ مارتینێزدا . 

تا ئێستا هیچ كام لەم دوو یانەیە هەواڵەكەیان پشت ڕاستنەكردۆتەوەو هەواڵەكە لە چەند سەرچاوەیەكى هاوشێوەى كاڵچیۆ میركاتۆوە باس كراوە . 
  


PM:02:51:16/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 21448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری