وەرزشكارێكی دیاری شاری سلێمانی كۆچی دوایي كرد
وێستگە سپۆرت-
ئەمڕۆ پێنجشەممە وەرزشكارێكی دێرینی شاری سلێمانی كۆچی دوای كرد .
مامۆستا حەمە سەعید نارد وەرزشكاری دێرینی شاری سلێمانی لە تەمەنی 76 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا .
م. حەمە سەعید 50 ساڵی تەمەنی بۆ خەزمەتی وەرزش و وەرزشكاران تەرخان كردووە و لە ساڵی 1968 یەكێك بووە لە دامەزرێنەرانی یانەی سیروانی نوێ وهاوكات تا ساڵی 1976 بەردەوام بووە و هاوكات دەستەی دامەزرێنەرانی یانەی سلێمانیش بووە و ئەندامی لیژنەی تیپە میلییەكان بووە و ماوەی سێ ساڵیش وەكو خۆبەخش لە یانەی سلێمانی كاری كردووە .
جگە لە مانە مامۆستا حەمە سەعید ناوبژیوانێكی سەركەوتووی تۆپی پێی وبالە وباسكە بووە .
م. حەمە سەعید نارد لە ساڵی 1944 لە شاری سلێمانی لە دایك بووە ولە 2-1 ی 2020 بەهۆی نەخۆشیەوە بە یەكجاری چاوی لێكنا .
PM:12:14:02/01/2020
ئهم بابهته 5560
جار خوێنراوهتهوه