‌سەنتەری میترۆ داوای رونكردنەوە لە یەكێتی تۆپی پێ دەكات

وێستگە سپۆرت-

سەنتەری میترۆ دەربارەی رێگرییەكان لە روماڵی یاری نێوان (سەیدسادق و خاك)، لە قەزای سەید سادق داوای رونكردنەوە لە سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان دەكات و رایدەگەینێت، سوكایەتی كردن بە رۆژنامەنوسان دووورە لە رەوشتی وەزرشیانە و رەتدەكەینەوە.

كۆمەڵێك رۆژنامەنوس و فتۆگرافەر لە نێویاندا پەیامنێر وكامێرامان كەناڵەكانی : سپێدە، كوردسات، پەیام،گەلی كوردستان،  كوردستان تیڤی، ئێن ئاڕتی، دواڕۆژ، پەیامی تێدایە نامەیەكییان بۆ سەنتەری میترۆ ناردوە، نارەزایی دەردەبڕن لە مامەڵەی نەشیاویان لەكاتی بەرێوەچوونی یارییەك لەو قەزایە.

لە پەیامەكەیاندا هاتووە رۆژی 17 ـ 12 ـ 2019 لە میانەی بەڕێوەچونی یاریەكانی خولی پلەیەكی كوردستان و لە یاریگای شانەدەری، یاری نێوان (سەیدسادق و خاك) بەڕێوەچوو، سەرپەرشتیاری یاریەكە "ڕێگری لە كامێرەمانی كەناڵەكانی ڕاگەیاندن دەكات و ڕێگەنادات ڕوماڵی یاریەكە بكەین" ئەوە لە كاتێكدایە لە دەرەوەی یاریگا شوێنێكی شیاو بۆ هەزاران هانەدەری یانەی سەیدسادق نیە چ جای دەزگاكانی ڕاگەیاندن.

هۆكاری رێگرییەكە وەك لە نامەكەدا هاتووە " یاسای یەكێتی تۆپی"یە

دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بە وێستگە نیوزی راگەیاند بە پێی زانیاری ئێمە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان گرێبەستی لەگەڵ هیچ كەناڵێكی دیاریكراودا نییە تا رێگری لە كەناڵەكانی دیكە بكات، ووتی " هەموو سوكایەتی و رێگرییەك رەتدەكەینەوە" جەختیكردوە " داوا لە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان دەكەین رونكردنەوە بدەن لەسەر ئەو رێگرییانە"


AM:11:01:18/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 4296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌