‌بەرشەلۆنە لەگەڵ ئەستێرەیەكیدا گەیشتۆتە رێكەوتنی زارەكی

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەگەڵ تیرشتیگنی ئەڵمانی و گۆڵپارێزی تیپەكەی گەیشتۆتە رێكەوتن بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی .

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی ئاماژەی بەوە كردووە كە بەرپرسانی بەرشەلۆنە بەشێوەیەكی زارەكی لەگەڵ تیر شتیگنی ئەڵمانی وگۆڵچی یانەكەيان گەیشتونەتە رێكەوتنی كۆتایی و چاوەڕێ دەكرێت لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا نوێكردنەوەی گرێبەستەكە بە فەرمی رابگەیەنرێت . 

ئەو سەرچاوەیە باس لەوەش دەكات كە یانەی بەرشەلۆنە لە گرێبەستە نوێیەكەدا موچەی تیر شتیگن زیاد ناكات وبەڵام ئەو گۆڵچیە ئەڵمانییە چاوەڕێ كۆتایی ئەمساڵی دارای یانەكەی دەكات وتا ئەوەی یانەكەی زەرەری بەر نەكەوێت .


PM:04:35:09/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 10496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌