ئەستێرەیەكی گرنگ بەرشەلۆنە رەتدەكاتەوەو ریاڵ مەدرید هەڵدەبژێرێت
وێستگە سپۆرت-
كای هاڤێتزی ئەستێرەی لاوی یانەی بایەرلیڤەركوزنی ئەڵمانی لە ئەگەری رۆشتنی لە یانەكەیدا ، ریاڵ مەدرید هەڵدەبژێرێت و بەرشەلۆنە رەتدەكاتەوە .
پێگەی ئەل دیسماركی ئیسپانی ئاماژەی بەوە كردووە كە كای هاڤێرتزی 20 ساڵ وئەستێرەی لاوی یانەی بایەرلیڤەركوزن ئارەزووی چوون دەكات بۆ یانەی شاهانە و بەشێكی زۆر لە یانە گەورەكانی ئەوروپاش گرنگی بە تواناكانی دەدەن پاش ئەو ئاستە بەرزەی كە لەگەڵ یانەكەی پێشكەشی دەكات.
ئەو پێگەیە باس لەوەش دەكات كە هاڤێرتز چونی بۆ ریاڵ مەدرید پێباشترە لە بەرشەلۆنە وپێی وایە لە یانەی شاهانە دەرفەتی یاریكردنی زیاترە .
PM:02:27:09/11/2019
ئهم بابهته 18672
جار خوێنراوهتهوه