‌پێكهاتەی ریاڵ مەدرید بۆ یارییەكەی ئیبار

وێستگە سپۆرت-

ئەمشەو یانەی ریاڵ مەدرید لە یارییەكانی هەفتەی 13ی خولی یانەكانی ئیسپانیا لە كاتژمێر هەشت وسی خولەك و لەدەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی ئیبار .

پێش ئەم یارییە یانەی شاهانە خاوەنی 22 خاڵە ولە پلەی سێیەمی ریزبەندی دایە  و یانەی ئیباریش تەنها 15 خاڵی هەیە .

بە پێی هەندێك سەرچاوە پێكهاتەی پێشبینیكراوی یانەی شاهانە بۆ یارییەكە بەمشێوەیە دەبێت:

گۆڵچی: كۆرتوا
هێڵی بەرگری:  كارفاخال ، رامۆس ، ڤاران ، مێندی
هێڵی ناوەند: كروس ، كاسمیرۆ ، مۆدریج 
هێڵی پێشەوە: هازارد، بنزیمە ، رۆدریگۆ


AM:11:08:09/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 1300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری