‌چاوەڕواننەكراو.. ریاڵ مەدرید و ئارسیناڵ دەیانەوێت گرێبەستێكی ئاڵوگۆڕكاری ئەنجام بدەن

وێستگە سپۆرت-

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دەیەوێت گرێبەستێكی ئاڵوگۆڕكاری لەگەڵ  یانەی ئارسیناڵ ئەنجام بدات ، بە پێدانی جەیمس رۆدریگێز و بەدەستهێنانی تواناكانی ئۆبامیانگی هێرشبەری ئەو یانەیە  .

پێگەی دیفینسا سێنتراڵی ئیسپانی ئاماژەی بەوەكردووە كە یانەی ریاڵ مەدرید ماوەیەكی زۆرە ئارەزووی گواستنەوەی ئۆبامیانگ دەكات بۆنۆژەنكردنەوەی هێڵی پێشەوەی یانەكەی و ئامادەیە  لەو پێناوەدا جەیمس رۆدریگێزی كۆڵمبی بداتە یانە لەندەنییەكە . 

ئەو پێگەیە باس لەوەش دەكات كە یانەی شاهانە دەیەوێت ئەو هەلە بقۆزێتەوە كە ئۆبامیانگ ئارەزووی جێهیشتنی یانەكەی دەكات و لە ماوەی رابردوودا رەتیكردەوە گرێبەستەكەی لەگەڵ ئارسیناڵ نوێبكاتەوە كە لە 2021 كۆتایی دێت .

لە لایەكی ترەوە هەندێ سەرچاوە ئەمڕۆ ئارەزووی یانەی بەرشەلۆنەشیان ئاشكرا كرد بۆ گواستنەوەی ئۆبامیانگ بۆ جێگەی سوارێز  


PM:11:45:07/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 15432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌