ریاڵ مه‌درید ده‌بێته رێگر له به‌رده‌م حه‌زه‌كه‌ی مێسی
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ده‌چێته كێبڕكێی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بۆ گواستنه‌وه‌ی لاوتارۆ مارتێنێزی ئه‌رجه‌نتینی وهێرشبه‌ری یانه‌ی ئینته‌رمیلانی ئیتاڵی .
پێگه‌ی كاڵچیۆ میركاتۆی ئیتاڵی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ئاره‌زوویه‌كی زۆری هه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی لاوتارۆ مارتینێز وده‌یه‌وێت بیكاته جێگره‌وه‌ی بنزیمه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێته رێگر له به‌رده‌م حه‌زه‌كه‌ی مێسی كه هیواداره رووبكاته یاریگای كامنپۆ.
له ماوه‌ی رابردوودا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی گرنگییه‌كی زۆری به تواناكانی لاوتارۆ داوه‌و ده‌یه‌وێت بیكاته جێگره‌وه سوارێز .
PM:11:33:10/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 10476
جار خوێنراوه‌ته‌وه