ریاڵ مه‌دردی كێبڕكێیه‌كی توندی به‌رشه‌لۆنه ده‌كات ویاریزانێكی ده‌كاته قوربانی
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌رداری تواناكانی جه‌یمس رۆدریگیزی كۆڵمبی وئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی بێت له پێناو ده‌سكه‌وتنی تواناكانی فابیان رۆیزی ئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی یانه ئیتاڵییه‌كه.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید كێبڕكێیه‌كی توندی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌كات بۆ گواستنه‌وه‌ی فابیان رۆیز و له‌و پێناوه‌شدا ئاماده‌یه جه‌یمس بكاته قوربانی .
رۆژنامه‌كه باس له‌وه ده‌كات كه یانه‌ی شاهانه ده‌یه‌وێت گرێبه‌ستێكی ئاڵوگۆڕكاری له‌گه‌ڵ ناپۆلی واژووبكات جه‌یمس بداته ناپۆلی وله به‌رامبه‌ردا تواناكانی ریۆز به‌ده‌ستبهێنێت .
AM:10:30:10/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 11364
جار خوێنراوه‌ته‌وه