نهێنییه‌كی سه‌یر له پشت ئاهه‌نگگێرانه‌كه‌ی مێسیه‌وه هه‌یه
وێستگە سپۆرت-
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له لیۆنێل مێسی هۆكاری ئاهانگگێرانه‌كه‌ی ئه‌و ئه‌ستێره ئه‌رجه‌نتینیه ئاشكرا ده‌كات دوای تۆماركردنی گۆڵه‌كانی كه هه‌ردوو ده‌ستی به‌زرده‌كاته‌وه بۆ ئاسمان .
ئاشكرایه كه هه‌ر یاریزانه و به جۆرێك ئاهه‌نگ ده‌گێرێت له پاش تۆماركردنی گۆڵ و به‌مش زۆرێك له یاریزانه‌كانی پێده‌ناسرێته‌وه ، سه‌باره‌ت به مێسیش ئه‌و ئه‌ستێره‌و ئه‌رجه‌نتینیه هه‌ركات گۆڵ تۆمار ده‌كات هه‌ردوو ده‌ستی به‌رزده‌كاته‌وه بۆ ئاسمان .
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیكی ئه‌و یاریزانه باس له‌وه ده‌كات كه مێسی به‌م ئاهه‌نگ گێرانه‌ی كه ده‌ست به‌رزده‌كاته‌وه ده‌یه‌وێت سوپاسی نه‌نكی بكات كه پێش ئه‌وه بێته ئه‌ستێره‌یه‌كی دیاری تۆپی پێ كۆچی دوای كردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێت: نه‌نكی رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه له یاریكردنی مێسی ، چونكه كۆڵی ناداوه‌و له‌و كاته كه زۆربه‌ی راهێنه‌ران به هۆی بچوكی قه‌باره‌كه‌یه‌وه ره‌تیانكرده‌وه ، به‌ڵام ئه‌و به‌رده‌وام بووه له دۆزینه‌وه‌ی یانه‌یه‌ك بووی وئه‌گه‌ر نه‌نگی نه‌بوایه مێسی نه‌ده‌بوو ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی ئێستا .
PM:04:02:08/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 5260
جار خوێنراوه‌ته‌وه