‌ریاڵ مەدرید گەیشتە رێكەوتن لەگەڵ ئەستێرەكەیدا

وێستگە سپۆرت-

يانەی ریاڵ مەدرید لەگەڵ كەریم بنزیمەی فەڕەنسی و هێرشبەری یانەكەی گەیشتۆتە رێكەوتن بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی .

بەرنامەی چرینیگیتۆی بەناوبانگی ئیسپانی باس لەوە دەكات كە بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید سەركەوتووبون لە رازیكردنی بنزیمە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی هەتا هاوینی 2022.

ئەو بەرنامەیە باس لەوەش دەكات كە موچەی ساڵانەی كەریم بنزیمە لەم گرێبەستە نوێیەدا 11 ملیۆن یۆرۆ دەبێت. 

گرێبەستی ئێستای بنزیمە لە هاوینی ساڵی 2021 كۆتایی دێت وموچەی ئێستاشی هەشت ملیۆن یۆرۆی ساڵانەیە .

جێگەی ئاماژەیە لە دوای رۆشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یۆڤانتۆس لە ئێستادا بنزیمە گۆڵكاری یانەكەیە لە هەموو پاڵەوانێتییەكان . 


PM:01:13:08/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 19176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌