ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره : به‌ڵێنم به باپیرم دا روبكه‌مه ریاڵ مه‌درید
وێستگە سپۆرت-
بیر ئۆبامیانگی گابۆنی و هێرشبری یانه‌ی ئارسیناڵ باس له به‌ڵێنك ده‌كات كه داویه‌تی به باپیری .
له زستانی 2018 ئۆبامیانگ له یانه‌ی بروسیادۆرتمۆنده‌وه به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو رویكرده یانه‌ی ئارسیناڵ له كاتێكداهه‌موو بۆچونه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كرد رووده‌كات ریاڵ مه‌درید .
له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی لیكیبی فه‌ڕه‌نسی ئۆبامیانگی هێرشبه‌ری ئارسیناڵ وتی: پێش دوو ساڵ له كۆچی دوایی باپیرم به‌ڵێنم پێدا رۆژێك له رۆژان له یانه‌ی شاهانه یاری ده‌كه‌م .
ئۆبامیانگ ده‌شڵێت : باپیرم له ئفیلا بوو له ئیسپانیا نزیك بوو له مه‌دریده‌وه.
ئۆبامیانگ ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ی كه‌وتم به باپیرم ئاسان نه‌بوو ، به‌ڵام هه‌میشه به گرنگی دائه‌نێم .
PM:12:58:12/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 19800
جار خوێنراوه‌ته‌وه