مێسی هه‌موان شۆك ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
لیۆنێل مێسی ئه‌رجه‌نتینی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه هه‌موان شۆك ده‌كات و جه‌ختده‌كاته‌وه كه داهاتووی ئه‌و ته‌نها به‌رشه‌لۆنه‌یه .
له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین ده‌نگۆ بڵاو بوه‌وه كه ئه‌و ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینیه یانه‌كه‌ی جێده‌هێڵێت وه‌رزی داهاتوو .
له نوێترین لێدوانی‌دا مێسی جه‌ختده‌كاته‌وه كه ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له رۆشتنی ئه‌و ده‌كه‌ن له یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه هه‌مووی دوره له راستییه‌وه .
مێسی ده‌شڵێت : من هه‌رگیز بیرم له رۆشتن نه‌كردۆته‌وه و داهاتووی من له‌گه‌ڵ یانهكهتهلۆنییهكهیه .
له باره‌ی گهڕٍانهوهی نیماریش بۆ به‌رشه‌لۆنه مێسی ده‌ڵێت: من زۆر حه‌زمده‌كرد نیمار بگه‌ڕێته‌وه ، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌وه ڕووی نه‌دا ونازانم یانه‌كه‌م هه‌موو هه‌وڵێكی داوه یان نا .
AM:11:22:12/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2576
جار خوێنراوهتهوه