‌وه‌رزشكارێكی‌ دیاری‌ كورد كۆچی‌ دوای‌ كرد

وێستگە سپۆرت-

مه‌زۆ له‌شكری‌ وەرزشکاری دێرینی شاری ھەولێر  کە دامەزرێینەری   بۆکسین و زۆرانبازی پاسکیل و بەشێکی زۆر  لە یاریە تاکەکان بوو   به‌هۆی‌ رووداوی‌ هاتوچۆوه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستدا .

مەزۆ لەشکری یاریزانی دێرینی شاری هەولێر و پالەوانی عیراق و خاوەنی چەند مەدالیایەکی زێر و زیوه‌ لە سەر ئاستی وولاتانی ئاسیا و عەرەبی لە یاریەکانی گۆرەپان مەیدان دوای ئەوەی چەند رۆژێک بەر لە ئێستا بە هۆی رووداوی هاتوچۆ دووچاری‌ خوێنبه‌ربونی‌ مێشك بوو ئەمرۆ بەیانی  له‌ نه‌خۆشخانه‌کۆچی دوایی کرد.

كورته‌یه‌ك له‌ ژیانی‌ ئه‌و وه‌رزشكاره‌ دیاره‌ی‌ كورد

خوالێخۆشبوو ساڵی 1947 لەهەولێر لەدایک بووە ، قۆناغی سەرەتایی لە ابن خلکان تەواو کردووە ساڵی 1967 وازی لەخوێندن هێناوە ، ساڵی 1969 چویتە ڕێزی تیپی پۆلیسی هەولێر ، ساڵی 1980 -1960 یاریزان و ڕاهێنەر بووە لە یاریەکانی ... زۆرانبازی ـ پایسکل ـ تۆپی پێ ـ گۆڕەپان و مەیدان ..
لەزۆرانبازی بەڕاهێنەری عێراق چۆته‌ کوبا ـ اسپانیا ..

بڕوانامه‌ی‌ دبلۆمی دوەلی هێناوە لە یاری زۆرانبازی ، بەو دواییە یاریزانێکی لێهاتووی ڕاکردنی ماوە درێژ بوو.

تایبەتمەندی یەکی هەبوو کە لە کەم کەسدا هەبووە ئەویش ساڵانی هەشتایەکان وەکو عادەتێکی رۆژانەی خۆی هەموو رۆژ بە دەوری جادەی ٦٠ مەتری رای دەکرد و کە ئەو کات هەر تەنها ئەو بوو لە مەیدان .


PM:12:57:30/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 12796 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌