‌سەرۆكی یەكێك لە یانەكانی شاری هەولێر بە چەقۆ بریندار دەكرێت

وێستگە سپۆرت-

ئێوارەی ئەمرۆ لە یەكێك لە یارییەكانی هەفتەی حەوتەمی خولی نایابی لاوانی كوردستان هەردوو یانەی سیروانی نوێ وهەندرێن رووبەرویو یەكتر بونەوەو یارییەكە بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە سودی سیروانی نوێ كۆتاییهات .

لە پاش یارییەكەو لە كۆنكرەیەكی رۆژنامەوانیدا دەمەقاڵێ لەنێوان حاكم جەمال سەرۆكی هەندرێن وبرای یاریزانێكی یانەكەدا دروست دەبێت وبرای ئەو یاریزانە چەقۆ لە سەرۆكی یانەكە دەدات .

 بە پێی دوا زانیارییەكانیش حاكم جەمال لە نەخۆشخانە نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە 


PM:11:14:09/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 3284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌