یانەی برایه‌تی دوایین دەرفەت دەدات بە راهێنەرەکەی
وێستگە سپۆرت-
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 5 ی 1ی2019، ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی برایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجام دا و تێیدا جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه كه یاری داهاتووی یانه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ئاكرێ ده‌بێته دوایین ده‌رفه‌ت بۆ ده‌سته‌ی هونه‌ری یانه‌كه.
دوای ئه‌وه‌ی برایه‌تی له خولی نایابی كوردستان زنجیره‌یه‌ك ئه‌نجامی خراپی تۆمار كرد، له یاری رابردووش تووشی شه‌شه‌مین شكست بوو، له‌م پێناوه‌دا ئیداره‌ی یانه‌كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی خێرای ئه‌نجام دا و ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان راگه‌یاند.
برایه‌تی ئه‌م وه‌رزه به راهێنه‌رایه‌تی یووسف كاكی له خولی نایابی كوردستان له كۆی 11 یاری، 6 یاری دۆڕاندووه، 5 به‌رامبه‌ربوونی هه‌یه و ته‌نیا یه‌ك یار بردۆته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش برایه‌تی 7 گۆڵی كردووه و 16 گۆڵیان لێكراوه.
PM:09:03:05/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 3116
جار خوێنراوه‌ته‌وه