‌ڤیدیۆ.. لیڤەرپوڵ بووە پاڵەوانی پرێمەرلیگ

وێستگە سپۆرت-


یانەی لیڤەرپوڵ بووە پاڵەوانی پرێمەرلیگ بۆ20مین جار لە مێژوویدا و پێش چوار هەفتە لە کۆتایهاتنی خولەکە نازناوەکەی یەکلایی کردەوە
 لە یارییەکانی هەفتەی 34ی خولی ئینگلیزی لیڤەرپوڵ میوانداری تۆتنهامی کرد، یارییەکە 5-1 لە سودی لیڤەر تەواو بوو 
پێنج گۆڵەکەی ڕیدز لویس دیاز و ماکالیستەر و گاکپۆ و محەمەد سەڵاح وئۆدۆجو بەهەڵە لە خولەکەکانی 16و 24و 34و 63و 69 تۆماریان کرد

بەو بردنەوەیە خاڵەکانی لیڤەر بووە 82خاڵ و پێش چوار هەفتە لە تەواوبونی وەرزەکە بووە پاڵەوان بۆ 20مین جار لە مێژوویدا و ژمارەی نازناوەکانی لەگەڵ مان یونایتد یەکسان کردەوە


PM:08:18:27/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌