ڤیدیۆ.. بەرشەلۆنە بە زەحمەت لە سێلتافیگۆی بردەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەی بەرشەلۆنە 4-3 شكستی بە سێلتافیگۆ هێنا.
لە یارییەكانی هەفتەی 32ی خولی ئیسپانی یانەی بەرشەلۆنە میوانداری سێلتافیگۆی كرد ، یارییەكە 4-3 لە سودی بەرشەلۆنە تەواو بوو
چوار گۆڵەكەی بەرشەلۆنە فیران تۆرێس و دانی ئۆلمۆ و رافینیا دوو گۆڵ لە خولەكەكانی 12 و64 و 68 و 96 تۆماریان كرد و سێ گۆڵەكەی سێلتاقیگۆش ئیگلیسیاس لە خولەكەكانی 15 و 52 و 62 تۆماریان كرد
بەو ئەنجامە خاڵەكانی بەرشەلۆنە بووە 71 خاڵ و لە پلەی یەكەمدایە و سێلتافیگۆش 44 خاڵی هەیە و لە پلەی حەوتەمدایە.
PM:07:18:19/04/2025
ئهم بابهته 1076
جار خوێنراوهتهوه