ڤیدیۆ.. ئینتەرمیلان گەیشتە نیوەى کۆتایی چامپیۆنسلیگ
وێستگە سپۆرت-
یانەى ئینتەرمیلان گەیشتە قۆناغى نیوەى کۆتایی چامپیۆنسلیگ پاش یەکسانبونى لەگەڵ بایرن 2-2
لە یارییەکانى گەرانەوەى چارەکى کۆتایی خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا یانەى ئینتەرمیلان پێشوازى لە بایرن میونخ کرد ، یارییەکە 2-2 کۆتاییهات.
دوو گۆڵەکەى ئینتەر لاوتارۆ و پاڤارد لە خولەکەکانى 58 و 61 تۆماریان کرد و دوو گۆڵەکەى بایرن میونخیش هارى کەین و ئیریک دایەر لە خولەکەکانى 52 و 76 تۆماریان کرد . بە سود وەرگرتن لە ئەنجامى یاری چوون ئینتەرمیلان 3-2 گەیشتە نیوەى کۆتایی و بایرن ماڵئاواى کرد .
PM:11:53:16/04/2025
ئهم بابهته 284
جار خوێنراوهتهوه