ڤیدیۆ.. پاریس سانجێرمان گەیشتە نیوەى کۆتایی چامپیۆنسلیگ
وێستگە سپۆرت-
یانەى پاریس سانجیرمان سەرەڕاى شکستى بەرانبەر ئەستۆن ڤێلا 3-2 گەیشتە نیوەى کۆتایی چامپیۆنسلیگ .
لە یارییەکانى گەرانەوەى چارەکى کۆتایی چامپیۆنسلیگ پاریس بووە میوانى ئەستۆن ڤێلا یارییەکە 3-2 لە سودى ئەستۆن ڤێلا تەواو بوو
سێ گۆڵەکەى ئەستۆن ڤێلا تیلیمانس وماکجین و کۆنسا لە خولەکەکانى 34 و55 و57 تۆماریان کرد و دوو گۆڵەکەى پاریسیش حەکیمى و میندێز لە خولەکەکانى 11 و27 تۆماریان کرد.
بە سودوەرگرتن لە ئەنجامى یارى چون کە پاریس 3-1 یارییەکەى بردبوەوە و بە ئەنجامى هەردوو یارى و 5-4 پاریس گەیشتە نیوەى کۆتایی.
PM:11:48:15/04/2025
ئهم بابهته 216
جار خوێنراوهتهوه