ڤیدیۆ.. مان سیتى ریمۆنتادایەکى گەورەى بەرانبەر کریستاڵ پاڵاس ئەنجامدا
وێستگە سپۆرت-
یانەى مانچستەر سیتى ڕیمۆنتادایەکى گەورەى بەرانبەر کریستاڵ پاڵاس ئەنجامداو 5-2 لێی بردەوە.
لە یارییەکانى هەفتەى 32ى خولى ئینگلیزى یانەى مان سیتى لە یاریگاى ئیتیحاد میواندارى کریستاڵ پاڵاسى کرد ، یارییەکە 5-2 لە سودى سیتى تەواو بوو
پێنج گۆڵەکەى سیتى ، دى برۆین و مەرموموش و کۆڤاسیج و میکاتى و ئۆریلى لە خولەکەکانى 33 و 36 و 47 و56 و79 تۆماریان کرد و دوو گۆڵەکەى کریستاڵ پاڵاسیش ئایز وریچاردز لە خولەکەکانى 8 و21 تۆماریان کرد.
بەو بردنەوەیە خاڵەکانى مان سیتى بووە 55 خاڵ و بە کاتى چووە پلەى چوارەم.
PM:04:27:12/04/2025
ئهم بابهته 304
جار خوێنراوهتهوه