ڤیدیۆ.. بەرشەلۆنە شکستی بە سیڤیلیە هێنا
         
        
        
         وێستگە سپۆرت-
        
          
	
یانەی بەرشەلۆنە 4-1 لە یانەی سیڤیلیەی بردەوە
لە یارییەکانی هەفتەی 23ی خولی ئیسپانی بەرشەلۆنە بووە میوانی سیڤیلیە، یارییەکە 4-1 لە سودی بەرشەلۆنە کۆتاییهات
چوارمگۆڵەکەی بەرشەلۆنە لیڤاندۆڤسکی و فێرمین لۆپێز و ڕافینیا  و ئیریک گارسیا لە خولەکەکانی 7 و 47و 55  و88تۆماریان کرد وتاکە گۆڵەکەی سیڤیلیەش ڤارگاس لە خولەکی هەشت تۆماری کرد
بەو بردنەوەیە خاڵەکانی بەرشەلۆنە بووە 48 خاڵ و لەپلەی سێیەمدایە
 
        
        AM:12:52:10/02/2025 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									836
 جار خوێنراوهتهوه