ڤیدیۆ.. ڕیاڵ مەدرید لە ڤالێنسیاى بردەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەى ریال مەدرید 2-1 لە ڤالێنسیاى بردەوە و ریمۆنتاداى ئەنجامدا
لە یارییەکى دواخراوى هەفتەى 12ى خولى ئیسپانى ریاڵ مەدرید بووە میوانى ڤالێنسیا ، یارییەکە 2-1 لە سودى یانەى شاهانە کۆتایهات.
دوو گۆڵەکەى ریاڵ مەدرید مۆدریج و بیلینگهام لە خولەکەکانى 85 و 95 تۆماریان کرد و گۆڵەکەى ڤالێنسیاش هۆگۆ دۆرۆ لە خولەکى 27 تۆمارى کرد.
بەو بردنەوەیە خاڵەکانى ریاڵ مەدرید بووە 43 خاڵ و لە پێشەنگى ریزبەندا دایە
AM:01:02:04/01/2025
ئهم بابهته 1712
جار خوێنراوهتهوه