ڤیدیۆ.. بە سەرکردایەتى هۆیلەند مانچستەر یونایتد لە لۆتن تاونى بردەوە
        
        
        
         وێستگە سپۆرت-
        
          
یانەى مانچستەر یونایتد 2-1  و بەسەرکردایەتى هۆیلەند شکستى بە لۆتن تاون هێنا.
	
لە یارییەکانى هەفتەى 25ى خولى ئینگلیزى یانەى مانچستەر یونایتد بووە میوانى لۆتن تاون ، یارییەکە 2-1 لە سودى مان یونایتد کۆتاییهات.
	
دوو گۆڵەکەى مان یونایتد هۆیلەند لەخولەکەکانى 1 و 7 تۆمارى کرد و تاکە گۆڵەکەى لۆتن تاونیش مۆریس لە خولەکى 14 تۆمارى کرد.
	
بەو بردنەوەیە خاڵەکانى مان یونایتد بووە 44 خاڵ و لە پلەى شەشەمدایە.
        
        PM:09:32:18/02/2024 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									644
 جار خوێنراوهتهوه