ڤیدیۆ.. دۆرتمۆند لە میلانى بردەوە و گەیشتە قۆناغى 16
وێستگە سپۆرت-
یانەى بوروسیا دۆرتمۆند 3-1 لە یانەى ئەى سی میلانى بردەوە و گەیشتە قۆناغى 16ى چامپیۆنسلیگ.
لە یارییەکانى جەولەى پێنجەمى قۆناغى کۆمەڵەکانى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا و لە کۆمەڵەى شەشەم یانەى میلان میواندارى دۆرتمۆندى کرد ، یارییەکە 3-1 لە سودى دۆرتمۆند کۆتاییهات.
سێ گۆڵەکەى دۆرتمۆند مارکۆ ریۆسو جیتینز و کریم ئەیدیمى تۆماریان کرد ، تاکە گۆڵەکەى میلانیش سامیۆل چیکیوزى تۆمارى کرد
بەو شێوەیە خاڵەکانى دۆرتمۆند بووە 10 خاڵ و لە پێشەنگدایە و خۆى گەیاندە قۆناغى 16 و میلانیش بە پێنج خاڵ لە پلەى چوارەمدایە.
AM:01:34:29/11/2023
ئهم بابهته 1000
جار خوێنراوهتهوه