ڤیدیۆ.. ریاڵ مەدرید لە قادشى بردەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەى ریاڵ مەدرید بە سێ گۆڵى بێ وەڵام شکستى بە قادش هێنا.
لە یارییەکانى هەفتەى 14ى خولى ئیسپانى ریاڵ مەدرید بووە میوانى قادش ، یارییەکە 3-0 لە سودى یانەى شاهانە کۆتاییهات.
سێ گۆڵەکەى ڕیاڵ مەدرید رۆدریگۆ دوو گۆڵ و گۆڵەکەى تریش بیلینگهام لە خولەکەکانى 14 و 64 و 74 تۆماریان کرد.
بەو بردنەوەیە خاڵەکانى ریاڵ مەدرید بووە 35 خاڵ و بە کاتى چووە پلەى یەکەم ریزبەندى
PM:10:37:26/11/2023
ئهم بابهته 1788
جار خوێنراوهتهوه