‌ڤیدیۆ.. مان سیتى لە لایپزیکى بردەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەى مانچستەر سیتى 3-1 لە لایپیزکى بردەوە

لە یارییەکانى جەولەى دووەمى  قۆناغى کۆمەڵەکانى چامپیۆنسلیگ یانەى  مان سیتى بووە میوانى یانەى لایپزیک ، یارییەکە 3-1 لە سودى مان سیتى کۆتاییهات.

سێ گۆڵەکەى مان سیتى ، فیڵ فۆدین و ئەلڤارێز و دۆکۆ لە خولەکەکانى 25 و 84 و 90 تۆماریان کرد، تاکە گۆڵەکەى لایپزیک ئۆبێندا لە خولەکى 48 تۆمارى کرد.
بەو شێوەیە خاڵەکانى سیتى بووە شەش خاڵ و لە پێشەنگدایە  و لایپزیکیش بە سێ خاڵ لە پلەى دووەمدایە.


AM:12:12:05/10/2023


ئه‌م بابه‌ته 1068 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌