‌ڤیدیۆ.. نیوکاسڵ چوار گۆڵى لە پاریس کرد

وێستگە سپۆرت-

یانەى نیوکاسڵ یونایتد بە چوار گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک لە پاریس سانجێرمانى بردەوە.

لە یارییەکانى جەولەى دووەمى قۆناغى کۆمەڵەکانى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا  و لە کۆمەڵەى شەشەم یانەى پاریس سانجێرمان بووە میوانى نیوکاسڵ و دووچارى شکستێکى قورس هات ، یارییەکە 4-1 لە سودى نیوکاسڵ کۆتاییهات.

چوارگۆڵەکەى نیوکاسڵ ئەلمیرۆن و بۆرن و لۆنجستاف و فابیان شار لە خولەکەکانى 17 و 39 و 50 و 90 تۆماریان کرد، تاکە گۆڵەکەى پاریس لوکاس هێرناندز لە خولەکى 56 تۆمارى کرد .

بەو شێوەیە خاڵەکانى نیوکاسڵ بووە چوار خاڵ و لە پێشەنگدایە و پاریسیش بە سێ خاڵ لە پلەى دووەمدایە.
لە هەمان کۆمەڵەدا  میلان و دۆرتمۆند بێ گۆڵ یەکسان بوون.


AM:12:05:05/10/2023


ئه‌م بابه‌ته 1920 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌